AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٣ ١٣:٢٣

بە ژماردنەوەی دەنگەکان؛

پێش بینی بەرپرسێکی عێراقی بۆ گۆڕینی بنەڕەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

پێش بینی بەرپرسێکی عێراقی بۆ گۆڕینی بنەڕەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

ئەندامێکی نووسینگەی مێدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت یکرد کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پیشوەختەی پەرلەمانی گۆڕانکاریەکی بەربڵاو و بنەڕەتی تێدا بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نویز، عیماد جەمیل ئەندامی نووسینگەی مێدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەو بارەوە وتی کە چاوەڕوانی دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە، تووشی گۆڕانکارییەکی بەربڵاو و بنەڕەتی ببێت.

جەمیل جەختی کرد کە تا یەک هەفتەی داهاتوو، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕادەگەیێندرێت و ئێمە چاوەڕوانی گۆراناکری بنەڕەتی لە ئەنجامەکەیین.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شێوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕخنەی لێگیراوە و ناڕوونییەکی زۆری تێدایە.

دوای نارەزایەتییەکان بە ژماردن و ڕاگەیاندنی دەنگەکان، ڕۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژماردنەوەی دەستی 140 لقی دەنگدانەکانی دەست پێکرد.

News ID 39594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha